ڕێبەری باڵای ئێران لە بڕیارێكدا ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرد.
 
ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی لە ساڵی 1967 لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان لە دایک بووە و قۆناغی سەرەتایی لە سەرپول زەهاو تێپەڕاند، قۆناغی ناوەندی لە شاری سنە تێپەڕ کرد.
 
فەرماندەی نوێی هێزی دەریایی ئەرتەش، خوێندنی لە زانکۆی زانستە دەریاییەکانی ئیمام خومەینی نەوشەهر دەست پێ کرد و پاش دەرچوون لە بەشی فەرماندەیی کەشتی لەم زانکۆیە، چەندین بەرپرسیاریەتی لە ئەرتەشدا گرتە ئەستۆ.
 
دەریادار ئێرانی هەروەها قۆناغی کارناسی باڵای فەرماندەیی و ستادی تێپەڕاندووە و ئێستا جگە لەوەی ئەندامی لیژنەی زانستی دافوس ئاجایە، وەکوو ماموستا لە زانکۆی زانستە دەریاییەکانی ئیمام خومەینی وانە دەڵێتەوە.
 
سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنی ناوچەی یەکەمی دەریایی ئەرتەش، سەرۆکی بنکە و جێگری فەرماندەیی ئەم ناوچە، جێگرایەتی ئۆپەراسیۆنی نداجا، جێگرایەتی فێرکاری هێزی دەریایی و جێگرایەتی فێرکاری ئەرتەش لە بەرپرسیاریەتییە پێشووەکانی ناوبراوە.
 
ئەمڕۆ ڕێبەری باڵای ئێران لە بڕیارێكدا ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرد.
لەم بڕیارەدا نووسراوە: هەوڵی جیدی و کاری شیاو بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان بۆ پێشکەوتنی جیهادی ئەو هێزانە، گەشە و ئامادەیی هەمە لایەنە لە سەر بنەمای گەشەی سەرمایەی مرۆیی چاوەڕوان دەکرێت.