هەڵۆ ساڵح
بەشی چوارەم

Ashab al-Kahf-ئەسحابول کاف

میلیشیاکانی ئەسحابول کاف یەکەمین و باشترین و ناسراوترین گروپی چەکدارین کە چالاکی حەشدی شەعبی دەشارنەوە بە جاڕدانی بەرپرسیارێتی خۆیان لە پشت هێرشەکانەوە. گروپی ئەسحابول کاف بەشێوەیەکی مێژووی لینک و پەیوەندی لەگەڵ میلیشیاکانی “ئەسائب ئەهل-حق” هەیە.

-ناو
٭ئەسحاب الکاف واتا (هاوەڵانی ئەکشەوت)

-جۆری بزاوت و چالاکی
٭گروپێکی دەرکەوتوون و جوڵەی ئۆپراسیۆنی سەربازی دەکەن و ئۆپراسیۆنی دژە ئەمریکا ئەنجام دەدەن.

-مێژوو و ئامانج

٭گروپی ئەسحاب الکاف کۆنترین گروپی دەرکەوتوون کە لە ساڵی ۲۰۱۹ خۆیان بەدیارخست. کە بەشێوەیەکی بەردەوام چالاکی ئەنجام دەدەن و نەبچڕاون لە شانۆی هێرشەکاندا. ساڵی ۲۰۲۰ هێرشیان هەبووە و ئەم ساڵیش کە ساڵی ۲۰۲۱ هێرشیان ئەنجام داوە. لەنێو میلیشیاکانی عێراقدا ئەسحاب الکاف دیارترین گروپن و زۆر جار چالاکیش دەدرێته پاڵیان بەهۆی سڵنەکردنەوە لە بەرپرسیارێتی ڕاگەیادن لە پشت هێرشەوە.

٭ئەسحاب الکاف زۆر بە ڕوونی بەپرسیارێتی ڕادەگەینن. ساڵی ۲۰۲۰ لە مانگی “۳” دا بەرپرسیارێتی تەقینەوە بۆمبێکی چێنراویان ڕاگەیاند کە بە کاروانی سەربازی ئەمریکادا تەقیەوە. لە ۱۷/١١/٢٠٢٠ دووبارە بەرپرسیارێتی هەڵدانی موشەکیکیان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕاگەیاند.

٭ئەم گروپە لە سەرەتاوە لەڕێگا لێدوانە بەبراندبووەکان بەشێوەیەکی ئۆلاین دەردەکەوتن بەڵام دواتر چالاکیان گواستەوە بۆ تۆڕی میلیشیاکان لە تۆڕەکانەوە چالاکی کۆن و تازەیان دووبارە پۆست کردەوە.

٭ئەسحاب الکاف بەشێوەیەکی بنەڕەتی کاتێک دەرکەوت کەمتر سەرنجی لەسەر بوو بە بەراورد بە “ئوسبەت سائیرن و قاسم جەبارین”، بەڵام دواتر ژمارەیەکی زۆر موشەکی ئەنجامدا بۆ سەر کاروانی سەربازی ئەمریکا لە مانگی ۱۱/٢٠٢٠ وە بەبێ گەڕانەوە بۆ قاسم جەبارین و ئوسبەت سائیرین. ئەمەش ئاماژەیەکی ڕونی دروستبوونی درزێکی کێشەیە لە پەیوەندی نێوان ئەسائب ئەهل-حق و کەتیبەی حیزبوڵا سەبارەت بە پرسی ستراتیژی هێرش و پلان.

٭لە ۲٥/۲۱/۲۰۲۰ گروپی ئەسحاب الکاف دەچنە کەمپینێکی میدیای توندەوە دژە دەستگیریکردنی ئەو ئەندامانەی ئاسیب ئەهل-حق کە ئۆپراسیۆنیان کردوە و دەبێت ئازادبکرێن. وە لێدوانێکیان بڵاوکردەوە کە ئامادەن بە فرمانی قەیس خزرعەلی بڕژێنە سەر شەقام.

٭لە مانگی دوانزە و مانگی یەک، لە ئەکاونتێکی میدیایەوە دەستیانکردە بە ڕەخنە گرتن لە ستراتیژی کەتیبە حیزبوڵا. لە ٦/١/٢٠٢١ ئەم درزە چاکرایەوە. لە هەمان کاتدا، ئەسحاب الکاف لۆگۆکەی گۆڕی و بەرەیەکی موقاوەمەی تری هەڵبژارد.

٭لە ١٥/٢/٢٠٢١ ئەسحاب الکاف هێرشێکی موشەکی بۆ سەر سوپای تورکیا لە باکووری عێراق ئەنجامدا.

-زنجیرەی فرمان
٭بەڵگە ڕونەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەسحاب الکاف پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەسائب ئەهل-حەق و قەیس خزرعەلی هەیە.

٭تەواوی ئەو پۆستانەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەیکات هەمووی لەلایەن میدیاکانی ئەسائب ئەهل-حەقەوە گرنگی پێدەدرێت.

٭ناوەڕۆکی لێدوانەکانی ئەسحاب الکاف سەرتاپا هەڵقوڵاوی ستراتیژی ئەسائیب ئەهل-حەقە.

٭تەواوی ئەو هێرشانەی ئەنجامی دەدەن لە سنووری کۆنترۆڵی چالاکی ئەسائیب ئەهل-حەقە.

٭لەژێر فرمانی سیستەمی تەنسیقیەن.

-پەیوەندی و پەیوەستبوون
٭لینکێکی زۆر بەهێزیان هەیە لەگەڵ میلیشیاکانی ئەسائب ئەهل-حق.
٭بەڕوونی گروپی ئەسحاب الکاف خۆیان بە میلیشیای ئەسائب ئەهل-حق دەزانن و شوێنکەوتووی قەیس خزرعەلین. سەرجەم کەناڵەکانی ئەسائب ئەهل حەق ڕوماڵی چالاکیەکانی گروپی ئەسحاب الکاف دەکەن بەبێ دواکەوتن. تەنانەت میلیشیاکانی ئەسائب ئەهل حەق کاتێک دامەزرا ویستیان ناوی ئەسحاب الکاف لە خۆیان بنێن.
٭کەناڵی سابرین زۆر جار ڕوماڵی چالاکی گروپی ئەسحاب الکاف دەکات.
٭ئوسبەت سایرین و ئەسحاب الکاف پەیوەندیەکی زۆر نزیکیان هەیە و زۆرجار بەشێوەی هاوبەش چالاکی ئەنجام دەدەن.

-توخمە ژێردەستەکان
٭ئەسحاب الکاف لە تویتەر و تەلەگرام چالاکی دەکات.
٭ئەم گروپە کۆترۆڵی بەشێکی زۆر لە دروستکردنی بۆمب و تەقینەوە سەر ڕێگایان گرتۆتە دەست و بەشداری دروستکردنی موشەکیش دەکەن کە ئەمەش بە یارمەتی ئەسائب ئەهل-حەق. ئەگەر پڕوپاگەندەی میدیاکەیان نەبێت.

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم كلیك لەم نوسینە بكە.

بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم كلیك لەم نوسینە بكە.

بۆ خوێندنەوەی زنجیرەی سێهەم كلیك لەم نوسنە بكە.