بەبڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارەكە بەهۆی كۆبونەوەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین كە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلاو شارەكانی عیراق.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەكراوە، تەنها هاووڵاتییانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.