شەوی ڕابردوو لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی هونەرمەندی گەورەی کۆچکردووی کورد، محەمەدی ماملێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

 

لەڕاگەیەنراوێکدا یەكێتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران (یەکشەممە 15ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو ڕووناک ماملێ،  کچی هونەرمەند محەممەدی ماملێ، لەشاری مهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.”

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووناک ماملێ تەمەنی 60 ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی “تەپەی قازی” لەشاری مهاباد بووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیارنییە و بنەماڵەکەشی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە.