پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، ئەو منداڵەکەى کە پێنج ڕۆژ لەمەوپێش لە کوژراویی لە ناو بیرێکدا دۆزرایەوە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە
ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو منداڵەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەناو بیری مزگەوتێك بە كوژراوی دۆزرایەوە، دەركەوت لە لایەن باوكییەوە كوژراوە.
وتیشی”باوكەكە بە مەبەستی ترساندن لە شیش لەسەری منداڵەکەى داوە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە، بۆیە بۆ شاردنەوەى تاوانەکەى تەرمی منداڵەکەى خستووەتە ناو بیرەکەوە.”