سنورمیدیا – تایبەت

 

یادگار مەحمود، خێزانی پێشوتری ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی – هەڵەبجە، كاندیدە بۆ پەرلەمانی عێراق.

 

یادگار مەحمود، خێزانی پیشووی ئاری هەرسین، لەسەر بازنەی سلێمانی كاندیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كەوا بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

یادگار مەحمود، خێزانی پێشووی ئاری هەرسین

سنورمیدیا زانیویەتی ئاری هەرسین لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانی كۆبووەتەوە و داوای لێكردووە خێزانی ئێستای پۆستی بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئۆفیسی سلێمانی پێبدرێت، دوای ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەو پۆستەی بەخشییە سروە ساڵح، خێزانی چوارەمی ئاری هەرسین.

 

سروە ساڵح، خێزانی چوارەمی ئاری هەرسین

 

ئێستا نوكتەیەكی نوێ لەناو كادرو لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە و دەڵێن” بۆ ئەوەی پۆستێكی حزبی یان حكومیت پێبدرێت لەلایەن پارتییەوە، پێویستە پێشتر هاوسەرگیریت لەگەڵ ئاری هەرسین كردبێت”.