سنورمیدیا – تایبەت
دوو سەرچاوەی باڵای نزیك لە جێگری سەرۆكی پارتی ڕەتی دەكەنەوە بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی ڕووداو گۆڕدرابێت.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە ئاكۆ محەمەد، بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی ڕووداو لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، دورخرابێتەوە و لەجێگەی ئەو توانا عوسمان دانراوە.
دوو سەرچاوەی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سنورمیدیایان ڕاگەیاند”ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە، هیچ گرێبەستێكی نوێ بۆ بەڕێوەبەری ڕووداو نەكراوە و بەڕێوەبەری ئێستاش بەردەوام دەبێت لەكارەكەی”.
ئەم دەنگۆیە لەكاتێكدا بڵاوكراوەتەوە كە توانا عوسمان، گرێبەستێكی لەگەڵ كوڕانی نەوشیروان مستەفا، واژۆ كردووە بۆ بەڕێوەبردنی میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان.
تۆڕی میدیایی ڕووداو كە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان خاوەندارێتی دەكات ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ دەستی بە پەخش كردووە و تائێستاش بەردەوامە.