وابڕیارە نرخی بەنزین گرانتر بكرێت و نرخی بەنزینی نۆرماڵ بكرێت بە هەزار دینار.

 

شەوی ڕابردوو نرخی بەنزین بەرزبووەوە و بەجۆرێك یەك لیتر بەنزینی سوپەر 975 دینارە، بەنزینی محەسەن 875 دینارە، بەنزینی نۆرماڵ 825 دینارە، یەك لیتر گاز بە 650 دینار و یەك لیتر غازی شل بە 425 دینارە.

 

بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئەوەیداوە نرخی بەنزین گرانتر بكرێت و بۆ هەر جۆرێكی بەنزین 25 دیناری دیكە بچێنە سەر نرخەكەی و نرخەكانیان بەم شێوەیەی لێبێت(یەك لیتر بەنزینی سوپەر 1000 دینار، بەنزینی محەسەن 900 دینارە، بەنزینی نۆرماڵ 850 دینارە، یەك لیتر گاز بە 675 دینار و یەك لیتر غازی شل بە 450 دینار).