حكومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژی 10ی عاشورا بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزتگاكان.
ڕۆژی پێنجشەممە 19-8-2021، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی 10ی موحەڕەم(عاشورا) لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی عێراق پشووە، هاوكات بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، لە هەرێمی كوردستانیش پشووە.
ڕۆژی 10ی عاشورا لەلای مەزهەبی سونەو شیعە بە ڕۆژێكی پیرۆز دادەنرێ، سونەكان بەڕۆژوو دەبن چوونكە لەو ڕۆژەدا خودای گەورە، حەزرەتی موسا و هاوەڵانی ڕزگاركرد و فیرعەونیش لەناوچوو، شیعەكانیش بە ڕۆژی شەهیدبوونی ئیمامی حسین نەوەی پێغەمبەر(د.خ) دادەنێن.