ئەندامێکی لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌رچی زووه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات.
رێبوار بابكه‌یی، بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، ئه‌و نه‌وته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی دابه‌شی ده‌كات، ئه‌وه نییه كه به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌غداش ئه‌ركییه‌تی به‌شێك له‌و نه‌وته دابین بكات.
وتیشی:”هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت به نرخی 45 هه‌زار دینار، سه‌ره‌تاش له ناوچه شاخاوییه سارده‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش پێش هاتنی وه‌رزی سه‌رما و باران ده‌بێت”.