دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “نەوەی نوێ رەنگە هەزار دەبە ئاوی دابەشکردبێت، بەڵام هەزار تەنکەر ئاوی دابەشنەکردووە”، لە وەڵامدا مژدە مەحمود دەڵێت، “شکستخواردوویی حکومەتە لە هەولێر، کە لە ٢٠٢١ لە پایتەخت خەڵک دەبەی بەدەستەوە بێت بۆ ئاو.”
مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاندووە، “ئەگەر نەوەی نوێ تەنها هەزار دەبە ئاویشی دابەشکردبێت ئەوا مانای دوو شت دەگەیەنێت، کە یەکەمیان، شکستخواردوویی حکومەتە لە هەولێر ، کە لە ٢٠٢١ لەپایتەخت خەڵک دەبەی بەدەستەوە بێت بۆ ئاو.”
پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە، “دووەم خەمخۆری نەوەی نوێ، بۆ ھاوڵاتیانی ھەموو شارەکان دەردەخات.”
مژدە مەحمود باسی لەوەشکردووە، “لەمەودوا پارێزگار دەتوانێت خۆی بێت تەنکەرەکان حساب بکات.”