كەمێك پێش ئێستا لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئامێدی لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە رفێندرا.
ھەوار ئامێدی لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی لە ئامێدی بە میدیای حزبەكەی راگەیاند، بیرھات مەھدی، لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی، لەلایەن ھێزێکی تایبەتەوە لە ماڵەکەی لە ناحیەی شیلادزێ رفێنراو، لە ئێستاشدا گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای دھۆک و چارەنووسی نادیارە.
وتیشی، ئەوە چەندین جارە کادرانی یەکێتی لەو سنورە دەستگیر دەکرێن و دەڕفێندرێت.