سنورمیدیا – تایبەت
 
بەهۆی سكاڵای سیخوڕێكی دەزگای پاراستنی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سكاڵای یاسایی دژی بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی دەرچووە.
 
بریاری دەستگیركردنی ڕێبوار جاف، لەسەر سکاڵای کەسێکە بە ناوی فەرەیدون جەلال کەریم، کە پێشتر کارگێری کۆمیتە بووە لە مەڵبەندی چەمچەماڵ، بەهۆی ئەوەی کاری سیخوڕی بۆ دەزگای پاراستن کردووە، لە لایەن دەزگای زانیارییەوە ئاشکرا بووە و دواتر بە فەرمانی دادوەر لە رێگەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیر کراوەو رادەستی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری یەکێتی کراوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک زیندانیکراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا فەرەیدون دانی بەوەدا ناوە کە کاری بۆ دەزگای پاراستن کردووە.
فەرەیدون جەلال کەریم، سیخوڕەكەی پارتی 
دوای ئازادبوونی بەبریاری دادوەر رێکاری حزبی بەرامبەر گیراوەتەبەر، مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی لیژنەیەکی سێ کەسی پێکهناوە کە ناوەکانیان لە بریارەکەی مەکتەبی رێکخستن هەیە، دوای بینینی بەڵگەکان لەلایەن لیژنەکەوە بریار دەدرێت بە دەرکردنی لە رێزەکانی یەکێتی.
بڕیاری لیژنەكەی یەكێتی بۆ دەركردنی سیخوڕەكەی پارتی لە ڕیزی حزبەكەی 
ئێستا بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و نزیکی رێبوار جاف ئەندامی سەرکردایەتی لە لاهور شیخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، فەرەیدون جەلال کە کاری بۆ دەزگای پاراستنکردوە، پارێزەی بۆ گیراوە و بانگکراوە و پێی وتراوە سکاڵا لەسەر رێبوار جاف تۆمار بکە، لە ئێستادا کەسی ناوبراو سکاڵاکەی لە بنکەی بۆلیسی راپەرین تۆمارکردوە.
لاهور شێخ جەنگی و ڕێبوار جاف
بە پێی زانیارییەکانی سنورمیدیا ڕێبوار جاف هیچ پەیوەندییەکی بە رفاندنی ئەو کادرەی پاراستنەوە نییە و کارەکە لە رێگەی ئاسایشی چەمچەماڵەوەکراوەو بە رێکارێکی یاسایی دەستگیکراوە.
 
 
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە ئەو دادوەری بریاری دەستگیرکردنی فەرەیدونی دەرکردوە هەمان ئەو دادوەرەیە کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رێبوار جاف دەرکردوە.