سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عەلی سەمخانی لەمیانەی کۆبوەنەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەهەرێمی کوردستان کردوەو رایگەیاندوە کە “هەرێمی کوردستان بوەتە لانەی “گروپە تیرۆریستەکانی بەرهەڵستکاریی ئێران”.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، هەواڵی كۆبوونەوەی عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی بڵاوكردووەتەوە، بەپێی هەواڵەكە، شەمخانی لەبارەی هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، داوایەكی هەبووە.
لە کۆبونەوەکەدا باسلە بڵاوبوونەوەی هەندێك گروپی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كراوە لە هەرێمی كوردستان و عێراق، عەلی شەمخانی وتویەتی، ”داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین جددیتر كاربكات لەسەر دەركردنی ئەو گروپانە لە كوردستان و عێراق، بۆ ئەوەی ئێران ناچار نەبێت ڕێكاری خۆپارێزی بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی چالاكیەکانیان لە كوردستان و عێراق.”
جێی ئاماژەیە، ”دوێنێ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەى عێراق سەردانی ئێرانی كرد، لەگەڵ عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، هاوتا ئێرانییەکەیدا کۆبووەوە.”
بڕیاربووە وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بداتە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.