مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگۆ و هەواڵی قەدەغەکردنی خواردن و خواردنەوە لە زیندانیانی بادینان و مامەڵەی “خراپ و ئەشکەنجەدانیان” بڵاوکرایەوە، دەستەکەیان لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە دەکات و لەدواین راپۆرتی خۆیاندا باسیان لەوەکردوە ئەو سزادراوانە ناتوانن پارێزەرەکانیان ببینن.
مونا یاقو دەربارەی دۆخی زیندانیانی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، لەماوەی رابردودا سەردانی دەستگیرکراوانی بادینان کردوە و “دەستگیرکراوەکان وتیان شوێنه‌که‌یان زۆر قه‌ره‌باڵغه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی کۆرۆنا به‌دڵنیاییه‌وه شتێکی مه‌ترسیداره، پاش ئه‌وه‌ی که گه‌ڕاینه‌وه ڕاپۆرتیشمان هه‌بوه به‌پێی یاسا چونکه له‌یاساکه نوسراوه ئێمه ده‌کرێت ڕاپۆرت بکه‌ینه‌وه و بینێرین بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌تا چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌و کێشانه، ئێمه ده‌بینین پێشێلکاریه‌که بۆ مافی مرۆڤ، چه‌ند شتێکمان هه‌بو ڕاپۆرتمان نوسی و ناردمان بۆ ئه‌و شوێنانه، به زاره‌کی هه‌ندێک قسه کراوه له‌سه‌ری به‌ڵام به ڕه‌سمی هێشتا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه.”
دەربارەی ئەو ڕاگەیاندراوانەی باس لە ئەشکەنجەدان و ڕێگرتن لە خواردن و خواردنەوەی چالاکوانانی دهۆک دەکات، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ” من زۆر ئاگاداری میدیام، حه‌ز ده‌که‌م هه‌میشه ئه‌و شته‌ی که نوێیه یه‌کسه‌ر ئاگام لێبێت به‌ڵێ ئه‌و شته‌م بینیوه وه‌ک مه‌سجێک بڵاو کرابویه‌وه له گروپێکیwhatsapp که من ئه‌ندامم له‌وێدا به‌ڵام به‌داخه‌وه پێش ڕۆژێک بو که موعیدی زۆرم هه‌بو بۆ چه‌ند شوێنێک ئیشمان هه‌بو پێکه‌وه ئیتر نه‌متوانی بچمه ئه‌وێ و بیانبینم، به‌ڵام بۆ ڕۆژانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆم یان که‌سێکی تر له‌ناو ده‌سته‌که بچێت تابزانێت هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و قسه‌یه ڕاسته یان زانیاری ته‌واومان بۆ بهێنێته‌وه، هه‌روه‌ها شتێک زۆر لام گرنگه که هه‌ندێک پێوه‌ر هه‌یه، پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه که ده‌بێت ڕه‌وچاو بکرێت چونکه ئێمه وه‌کو ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت ئه‌و پێوه‌رانه زۆر ئاگاداربین سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌تا ڕه‌خنه نه‌یه‌ته سه‌رمان.”
سەبارەت رێگریکردن لە کەسوکار و پارێزەرەکانیان ئاماژەی بەوەکرد، ” ئه‌وه‌ی که زانیومه چه‌ند جار خێزانی خۆیان بینیوه به‌ڵام نه‌ک هه‌مویان، هه‌ندێکیان دوای ئه‌وه وتیان له‌به‌ر کۆرۆنا که قه‌ده‌غه کراوه سه‌ردانیان بکرێته‌وه به‌ڵام سه‌باره‌ت به پارێزه‌ره‌کان ئه‌وه‌شمان باسکردوه له‌ناو ڕاپۆرتی خۆمان.”
7ی ئابی ئەمساڵ تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان لەزیندانەکانی “ئاسایش‌دا زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵیان دورە لەهەمو بەها مرۆییەکان”، بۆیە داوا دەکەن سەرجەم سزادراوەکان بگوازرێنەوە چاکسازی گەوران کە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرپەرشتی دەکرێت و هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش نایاساییە.