وەزیری تەندروستی حكومهتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، دۆخی کوردستان لەتوشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارەو ئێستا لەهێڵی سورداین.
ئەمڕۆ لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومهتی هەرێم کلینکی ڕاوێژکاری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردەوەو بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوام ژمارەی توشبون بەکۆرۆناو مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لەهەڵکشاندایە”.
بهوتهی سامان بەرزنجی، “لەئێستادا ڕاپۆرتی پەتازانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەئامادەکاریدایەو ئەمڕۆ تەواودەبێـت، پاشان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانو لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا دەکرێت، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە دۆخی کوردستان گەیشتۆتە هێڵی سورو لەمەترسیداین”.
ئهوهشی وت:”باشترین چارەسەریش بۆ ئەو دۆخە خۆپارێزییو کارکردنی بەردەوامی سیستمی تەندروستیییە کە ئێستا هەموو دەزگاکانمان لەئەرکدان”.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم كه دوێنێ ئاشكراكرا، دواین ژمارهی توشبون بهكۆرۆنا گهیشتبوه دوو هەزارو 380 توشبوی نوێو 21 توشبوش گیانیان لەدەستدابوو.