په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌به‌غدا ڕه‌خنه‌ی توند لهپارتیو یه‌كێتی دهگرێتو تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی، ده‌شڵێت:”جێی سەرسوڕمانە نازانرێت لایەنە کوردییەکان بەتایبەت دوو پارتی دەسەڵاتدار، بەرامبەر بەچی ئەم بێدەنگیهیان هەڵبژاردوە؟!”.
ڕێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری كورد ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌فه‌یسبوكی خۆی نوسیویه‌تی:”هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەروبەندی ئەنجامدانەو زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکان جگەلەوەی فشاری سیاسیی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی خواست‌و داواکاریەکان، لەهەمانکاتدا پۆست‌و پلەی خۆشیان بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دەنگدەرانیان”.
به‌وته‌ی ئه‌و، “لەم هاوکێشەیە ئەوەی غیابی هەیە تەنها هێزە کوردییەکانن کە زۆر بێباکـانە دەڕوانن لەئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەتایبەت لەناوچـە جێناکۆکەکان کە لەدوای ڕوداوەکانی ئۆکتۆبەری (2017) دەیـان خێزانی کورد ماڵ‌و حاڵ‌و بنەی خۆیان جێهێشتوە”.
باس له‌وه‌شده‌كات، “نەمان بینی‌و نەمان بیست، چارەسەری ئەم پرسە گەر بۆ بانگـەشەی هەڵبژاردنیش بێت، ببێت بەبابەتو داواکاری گەرمی لایەنە کوردییەکـان، یاخود فشار لەسەر حکومەتی فیدراڵ بکەن تاوەکو نەگەڕاندنەوەی پێشمەرگـە بۆ ناوچە جێناکۆکان هەڕەشەی بایکۆتی هەڵبژاردنـەکان بکـەن، جێی سەرسوڕمانە نازانرێت لایەنە کوردییەکان بەتایبەت دوو پارتی دەسەڵاتدار، بەرامبەر بەچی ئەم بێدەنگیهیان هەڵبژاردوە؟!”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت:”لەکاتێکدا ڕۆژانە دەبیستین کە کاندیدانی کورد لەناوچـە جێناکۆکان چۆن ڕێگریان لێدەکرێتو تەنانەت ناشتوانن بەئازادانە بانگـەشەی خۆیان بکـەن”.
ئه‌و پرسیار دهكاتو ده‌ڵێت:”لەم دۆخەدا دەگەیت بەو پرسیارە، هەر بەجدی ئەمە ئەو دۆخە بوو دەسەڵاتدارانی هەرێم دەیانویست کە پێشمەرگە لەناوچـە کوردستانیەکان نەمێنێت بەیەکجاری؟ چ ئەجێندایەکی دوژمنکارانەبێت ئەمان جێبەجێی دەکـەن؟”.