وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ لابردنی ته‌واوی كێشه و به‌ربه‌سته ته‌كنیكی و داراییه‌كان و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانەی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند “به گوێره‌ی ده‌ستوور ئاماده‌ین كێشه ته‌كنیكی و به‌ربه‌سته داراییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی سامانی نیشتمانی كه موڵكی گه‌لی عێراقه”.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق خوازیاریشە كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له گفتوگۆی جددی بكرێته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و خزمه‌تكردنی خەڵکی عێراق.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه کردوەتەوە.