سنورمیدیا – كاروخ عومەر
 
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، وەك بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و بەرپرسی هەڵمەتی بانگەشەی ئەو حزبە لە سلێمانی دەستبەكار دەبێت.
 
سەرچاوەیەكی نزیك لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کارگێڕەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەکو سەرپەرەشتیار دابەشکراون بەسەر مەڵبەندەکانی یەکێتیدا”.
 
وتیشی” شاناو ئیبراهیم ئەحمەد، بە یەکجاری كراوە بە سەرپەرەشتیاری مەڵبەندی سلێمانی، چونکە جەزا سەید مەجیدی بەرپرسی مەڵبەندەکە بەھۆی باری تەندروستییەوە، گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە”.
 
ئاشكراشیكرد” سبەینێ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە پۆستە نوێیەكەیدا دەستبەكار دەبێت”.