سنورمیدیا – كاروخ عومەر
له‌سه‌ر سكاڵاى سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفرى فه‌رمانى راگرتنى بۆ به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك له گه‌رمیان ده‌ركرد.
به پێی زانیارییه‌كانى سنورمدیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفرى به پێى ماده‌ى (٤٣٧) له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى قادر فەتاح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى فه‌رمانى راگرتنى بۆ ماوه‌ى ١٥ رۆژ بۆ ئارام کەریم، به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك له گه‌رمیان ده‌ركردوه و ئێستا راگیراوه.
على جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند: كه به پێى بڕیارى دادوه‌ر له پۆلیس راگیراوه.
هه‌ر به پێى زانیارییه‌كان، سكاڵاكه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه له ماوه‌ى پێشودا له نێوان ئه‌و دو به‌رپرسه‌دا ئه‌نجامدراو به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك به سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى وتبو كه نابێت بچێته‌وه ده‌وام و ده‌بێت واز له كاره‌كه‌ى بهێنێت.