پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، کێشەی کەمئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر چارەسەر دەبێت، بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی بەهۆی شێلوبوونی ئاوەوە بێئاو بووبوون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە، کێشەی کەمئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر چارەسەر دەبێت، بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی بەهۆی شێلووبوونی ئاوەوە بێئاو بووبوون، بەڵام تاوەکو کۆگاکانی ئاو پڕدەبنەوە، چەند کاژێرێک کاتمان پێویست دەبێت”.
ئومێد خۆشناو وتی: “هەوڵماندا ئەگەر ئاوی شێلووشبێ، ئاو بۆ هاونیشتمانییان بەربدەینەوە، بەڵام ماتۆرەکان توانای هەڵدانی ئاوی شێلوویان نەبوو، بۆیە ناچاربووین چاوەڕێ بکەین”.
 
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لە 30 ساڵی رابردوودا یەکەمجارە هەولێر تووشی کێشەی شێلووبوونی ماوەدرێژی ئاو دەبێت.