لەئیستانبوڵ دوور لەچاوی کامێراکان ئەردۆغان و فوئاد حوسێن کۆبونەوە

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و فوئاد حوسێن لە کۆشکی وەحدەددین لە ئیستانبوڵ دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو و ٤٠ خولەکی خایاند.