به‌بۆنه‌ی 45 ھه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كادران و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه كردووه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، كادران و لایه‌نگرانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
به‌بۆنه‌ی 45 ھه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م.
ھیوادارم ئه‌م یاده ھانده‌ری زیاترمان بێت بۆ خستنه‌گه‌ڕی زیاتری ھه‌وڵه‌كانمان بۆ ته‌بایی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد. فاكته‌ری به‌ھێزكردنی ھه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت و پێكه‌وه به‌سه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كاندا زاڵبین و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ربكه‌ین.
ئه‌م بۆنه‌یه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه دووپاتی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان بكه‌ینه‌وه و پێكه‌وه ھه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێین له‌پێناو سه‌قامگیری زیاتری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان.
ھه‌رشادو سه‌رفرازبن
بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان