بریت ماکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بۆ خێراکردنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق سەردانی بەغداد دەکات.

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاندووە، لیژنەیەکی ھاوبەش  لە نێوان بەغداد و واشنتۆن پێکھاتووە بۆ خێراکردنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ و گۆڕانی ئەرکی ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ راوێژکاریی.

ئاشکراشیکردووە، بەم نزیکانە بریت ماکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دێتە عێراق، و ئامادەکارییەکان بۆ دواین خولی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق تەواو دەکات. 

دەشڵێت، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عەین ئەسەد لە ئەنبار و ڤیکتۆریا لە بەغداد وەک خۆیان دەمێننەوە.