به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژهه‌ڵات له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری هه‌ولێر به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێردا هاتووه، هاووڵاتییه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات ناوی “مو‌سا بابه‌خانی”یه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستانه.
ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
ئەمڕۆ شەممە (7ی ئابی 2021) لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل (گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوەه لە رووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاته بە ناوی (مو‌سا بابەخانی)، کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانە.
لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
7ی ئابی 2021