لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران نێچیرڤان بارزانی وتویەتی، خۆیان وەک بەشێک لە ئێران دەزانن و شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش بە شۆڕشی خۆیان دەزانن.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە بارزانی هەر لە قسەکانیدا وتویەتی” هەر کێشەیەکمان هەبوبێت ئێران لە تەنیشتمانەوە وەستاوە و حاجی قاسم ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە دەستی داعش، بۆیە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری ئێران دەزانین”.
ئاژانسەکە نوسیویەتی کە بارزانی هیوای خواستوە پەیوەندییەکانی هەرێم وەک بەشێک لە عێراق لەگەڵ ئێراندا فراوانتربکرێت.