ئەمڕۆ هەینی حازم شەکرچی،  بازرگانی کورد و کەسایەتی نزیک لە حەشدی شەعبی لەقەزای خانەقین درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەسەختی بریندار کرا، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایگەیاند، “روداوەکە هەوڵێکە بۆ دروستکردنی ئاژاوە لەخانەقین”.
ئەمڕۆ هەینی لەخانەقین دەستڕێژی گولـلە لە حازم شەکرچی کراوە کە بازرگانێکی کوردە و نزیکە لە حەشدی شەعبی، ناوبراو بەسێ فیشەک کراوەتەئامانج و  بەسەختی بریندار کراوە بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کراوە.

حازم شەکرچی لەماوەی رابردودا کاتێک سەردانی شاری سلێمانی کردبوو لەبازگە راگیرابوو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو، لەکاردانەوەشدا لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیانکردەسەر مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین.
سەرچاوەکە وتی، روداوەکەی ئەمڕۆ و بەئامانجگرتنی ئەو بازرگانەی نزیکە لەحەشدی شەعبی ” هەوڵێکە بۆ دروستکردنی ئاژاوە لەخانەقین”.

وێنەی حازم شەکرچی:

No description available.