بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی 6-8-2021، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمجە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکەی پچڕ پچڕی کورتخایەن هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ شەممە 7-8-2021، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمجە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری تاوەباران و بروسکەی پچڕ پچڕی کورتخایەن هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.