عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، رایگەیاند، ناردنی بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەی مانگانە نابێت.
عەلی عەلاوی، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی “اقتصاد نیوز”، كە بڕیارە دواتر بڵاوبكرێتەوە، رایگەیاندوە، لە بودجەی ساڵی داهاتو نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هەروەها سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان وەزیری دارایی عێراق وتویەتی، ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بەشێوەی مانگانە نابێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە مانگی رابردو حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان وەك سولفە، تا ئه‌و كاته‌ی وردبینی له داهات و پشكی هه‌رێم ده‌كرێت.
پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندبو، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ندی رێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كانی بێت و مانگانه وه‌ك سلفه 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، موچه له كاتی خۆیدا و به بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.