به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاند كه پێشبینی دەکرێت سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێم دابه‌زێت و چاوه‌ڕوانی نمه‌باران و هه‌وره بروسكه‌ش ده‌كرێت.
كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئەمشەو ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بێت و ئاسمانی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵات پەڵە هەور و هەندێ کات نیمچە هەور بێت.
پێشبینیشی كردوه كه خێرایی با لە دوای نیوە شەو لە سنوری هەولێر چالاک بێت بۆ 20کم/ک وە سبەی پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت و بەهۆی ناسەقامگیری کەش و هەواوە سبەی پێشبینی دەکرێ لە ئێوارە و شەودا ئاسمان بگۆڕێت هەور و نیمچە هەور لەگەڵ بروسک نمە بارن لە کات و شوێنی جیاوازبە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.
سه‌باره‌ت به بڕی بارانبارینی ئه‌م هاوینه‌ش رایگه‌یاندوه كه لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا 0.4 ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە بەڵام لە هەندێ شوێنی دیكه‌ی شارەکەدا بڕێکی زیاتر باران باریوە وە لە ناحیەی پیرمامیش دڵۆپ دڵۆپ باران