مەکتەبی سیاسی بە چاودێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی، لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە سەر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پێکهێنا، ئەم لیژنەیە لەسەر داواكاری لاهور شێخ جەنگی خۆی بووە كە لەدوای ڕووداوەكانی 8ی تەموزەوە بەنامەی دەستنوس داوای لەمەكتەبی سیاسی كردووە بۆ سەلماندانی هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكبهێنن.
 
دوان لەو دۆسیانەی كە لاهور شێخ جەنگی چەند جارێك داوایكردوە لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكرێت دۆسیەی ژەهردخواركردنی بافل تاڵەبانی و دەستگیركردنی سیخوڕێكە لەدەباشان.
 
پێشتر بافل تاڵەبانی و میدیاكانی دەباشان چەندین تۆمەتیان ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی كردبوو،بەڵام پاش ئەوەی كە لاهور داوای كرد ئەوەی باسیدەكەن بەبەڵشگە بیسەلمێنن .
 
جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی ئێوارەی دوێنێ لەدیداریكی تەلەفزیۆنی دا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بافل هیچ بەڵگەیەكی پێ نیە بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی كەداویەتیە پاڵ لاهور.