شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات سبەینێ تاوە باران و ھەورە تریشقە هەرێم بگرێتەوە بەتایبەتى ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی .

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی باشور لەسەر ناوچەکانی ھەرێم بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی.

 

دەشڵێت، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆوە بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی بارستە ھەوری بروسکاوی و بارانبارینی تاو تاو لەناوچەکانی ھەردوو سنورەکەدا لەناوچە شاخاویەکان رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت ھەندێک لە تاوەکان بەخوڕ ئەبێت.

 

بەبڕواى ئاراس جەبار، کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بەلاوازی لەسەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و راپەرین ، ھەولێر، دھۆک، کەرکوک دەبێت زیاتر لەم ناوچانەدا ئەگەری نمە باران ئەبێت و کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت.

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلە نزمدەبنەوە لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤١ بۆ ٤٤ پلەی سیلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٥ بۆ ٤٦ پلەی سیلیزی ئەبێت.

 

ئاراس جەبار ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە کاتی بارانبارین و سێبەری ھەوردا پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا بەرێژەیەکی کەم لەنێوان ٢ بۆ ٤ پلە روو لەنزمبوونەوەی کاتی دەکات.