بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى لەگەڵ ژمارەیەکى زۆر لەسەرۆک هۆزەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە و چەند پەیامێکیان پێگەیاندن.

 

چەند سەرچاوەیەکى بەشدار لەکۆبوونەوەکە بەسنورمیدیایان راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا نزیکەى 600 سەرۆک هۆز بەشداربوون، لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى بۆ بەشداربوونیان رونکردووەتەوە کە هەڵمەتەکانى ئەم دواییە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەى “کارى نایاسایی” بووە، هەروەها باس هەوڵى “ژەهر خواردکردنى” بافڵ تاڵەبانیش کراوە.

 

بەوتەى سەرچاوەکان، لەکۆبوونەوەدا بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى جەختیان کردووەتەوە لەبەردەوامیدان بە هەوڵەکانیان بۆ رێکخستنەوەى ریزەکانى یەکێتى. هەروەها سوربوونى خۆیان لەسەر “چاکسازیی” دوپاتکردووەتەوە بەبێ بەئامانج گرتنى کەسى.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا بەرپرسانى باڵاى یەکێتى ئەوەیان بۆ بەشداربوون رونکردووەتەوە کە چۆن بەشێک لە دەزگاکان بەکارهێنراون بۆ “کارى نایاسایی، سیخوڕى، چەوساندنەوى کادیران”.