بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایدەگەیەنین كه دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانه بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت له لێپرسینەوه و سزادان هەڵبێن، ئێمه راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین.
لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژه تیرۆر خۆی بە دوورگرتووه له ململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژهتیرۆر بەكاردەهێنن.
ئێمه رێگه بە چەواشەكاریی لەو جۆره نادەین، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووه و هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، روبەڕوی یاسایان دەكەینەوه.