ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان برای ژنە رۆژنامەنووسێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستانی بانگ کردووە و هەڕەشەی کوشتنی ئەو ژنە و هاوژینەکەی لێیان کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی رابردووا ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی بێهرووز محەمەدی بانگ کردووە و وێڕای لێپرسینەوە لە ناوبراو هەڕەشەی کوشتنیان لە خوشکی ئەم هاووڵاتییه کە لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت و کاری رۆژنامەنووسی دەکات، کردووە.
شەهلا محەمەدی خۆشکی بێهرووز بە هەنگاوی راگهیاند: “هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چەندین وێنەی خۆم، هاوژینەکەم و منداڵەکانمیان پیشانی براکەم داوە و لە سەر شوێنی کار و نیشتەجێبوونی ئێمە ههندیک زانیارییان داوە و پێیان وتووە کە بە زوویی تەرمەکانیان دەگەڕێنینەوە بۆتان”.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: “خۆم و خێزانەکەم لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین چار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڕەشەمان لێکراوە”.
شەهلا محەمەدی خەڵکی شاری روانسەرە کە لە ساڵی 2011 وەک پەنابەری سیاسی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەوێ کاری میدایی و رۆژنامەنووسی دەکات.
ناوبراو دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانییە و لە ساڵانی رابردوودا لە میدیاكاندا دهركهوتووه و چالاكی ئهنجامداوه.
جێگای ئاماژەیە کە محەمەد سدیقی هاوژینی ناوبراویش نزیکەی دوو دەیەیە وەک پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەژیت.