بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، کە ئۆتۆمبێلێکی سلێمان هەڵشۆی بەشێوەی ئاشکرا دەفرۆشرێ و دەشڵێت، پارەکەى دەگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەى دەوڵەت.
پۆلیسى راپەڕین دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 12:00 لە بارەگای نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر #مکافحە ئۆتۆمبێلێکی جۆری(لیکزس/کۆڕۆ) ژمارە کاتی، مۆدێل 2021، ڕەنگی ڕەش، کە خاوەنداریەتی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباری ڕاگیراو سلێمان هەڵشۆی بەبڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر بەشێوەی ئاشکرا دەفرۆشرێ.
پۆلیس داواش لەهاوڵاتیان دەکات هەرکەسێک ئارەزومەندە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە با سبەی لەکات و شوێنی هاتوو ئامادەبێت.
هاوکات پۆلیسى راپەڕین روونیکردوەتەوە کە لە ژێر سەرپەرشتی دادگا پارەی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و مامەڵەی پێوە دەکرێ.