سنورمیدیا
 
چەند مەفرەزەیەكی هێزە ئەمنییەكان نزیك ماڵی لاهوری شێخ جەنگی جێگیركراون، سەرچاوەیەكیش رایگەیاند”هیچ هێزێك ناچێتە سەر ماڵی لاهور شێخ جەنگی”.
 
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”چەند مەفرەزەیەكی هێزە ئەمنییەكان لە سەرچنار بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و سەیارەی بێ سەرەتا جێگیركراون”.
 
وتیشی” هیچ هێزێكی سەربازی جوڵەی پێنەكراوە بۆ چوونە سەر ماڵی لاهور شێخ جەنگی”.
 
ئاماژەی بەوەشكر”سلێمانی ئارامە و دڵنیایی دەدەین بە هاوڵاتیان هیچ ڕوونادات”.
 
سەرچاوەیەكی دیكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند” هیچ مەترسییەك نییە بۆ چوونە سەر ماڵی لاهوری شێخ جەنگی و شتی وا ڕوونادات”