سنورمیدیا
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكەیان بێ ئەنجام بووە.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویست سنورمیدیا ناوی بڵاوبكاتەوە وتی” كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان بێ ئەنجام بوو،هیچ شتێكمان چارەسەر نەكردوە”.
وتیشی”داوامانكرد راگەیاندنەكانی یەكێتی لەوە زیاتر نەخرێنە ناوململانێكانەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی كە تائێستاش لاهور شێخ جەنگی بەقانونی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیەو نەكشاوەتەوە،كاك قوباد ناتوانێت بانگەشە دەستپێبكات، ئەمە بۆخۆی كێشەیە بۆ ئێمە”.
ئاماژەی بەوەشكرد” بە ئاشكرا و بێ پێچوو پەنا بە كاك بافلمان وت بەهۆی كێشەناوخۆییەكانەوە یەكێتی بنكەی جەماوەری لەدەستداوە”.