سنورمیدیا
وابڕیاربوو ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشێكی كێشەكان لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی كۆتایی پێبێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بێ ئەنجام بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8-4-2021، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجامدرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەكە، داواكراوە كێشەكانی یەكێتی بە زووی چارەسەر بكرێت و ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵبژاردنی عێراق.
سنورمیدیا زانیویەتی، زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەیان بەوەكردووە” كێشەكان دەبێت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی چارەسەر بكرێت”.
ئاماژەشیان بەوەكردووە، دەبێت كێشەكان ببرێنە ناو ئەنجومەنی سەركردایەتی و لەوێ یەكلایی بكرێتەوە، ئەمەش لەبەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی نییە، چونكە زۆرینەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەگەڵدا نییە.