هەڵۆ ساڵح
بەشی سێیەم

قاسم ئەلجەبارین

قاسم ئەلجەبارین گروپێکی چەکداری بچوک و دیارە و لەلایەن میلیشیاکانی کەتیبەی حیزبوڵاوە بەڕێوەدەبرێن. ئەم گروپە پسپۆڕە لە چاندنی بۆمب و تەقینەوە ژێر پرد و جادەکان بەتایبەتی کاروانی کەل و پەلی سەربازی ئەمریکا دەکەنە ئامانج و هەر بارهەڵگرێکی دیکەی عێراقی کە یارمەتی ئەمریکا بدات لە گواستنەوەی کەل و پەلدا.

-ناو
قاسم ئەلجەبارین واتا “تێکشێنەرانی زوڵم و ستەمکاری”

-جۆری بزاوت
گروپێکی دیار، ئۆپراسیۆنی سەربازی، ئۆپراسیۆنی ناوخۆی دژە ئەمریکا.

-مێژوو و ئامانج
٭دەرکەوتە و بڕوانامەی ئەم گروپە لە چاندن و دانانی بۆمب و تەقینەوەیە لەسەر ڕێگا و شەقامەکان دژ بەو کاروانە بارهەڵگرانەی کە کەل و پەل سەربازی بۆ ئەمریکا لە عێراق دەبەن.
٭قاسم الجەبارین ئامادەن بۆ ڕاگەیاندنی هەموو جۆرە بەرپرسیارتێک لە ئەنجمدانی هێرش بۆ سەر ئەمریکا بە مەرجێک لەنێو سنووری عێراق و هیچ جۆرە هێرشیکیان لە دەرەوە ئەنجام نەداوە و زۆرینە جار چالاکی بەشێوەی هاوپەیمانی دەکەن و هێشتا موشەکیان هەڵنەداوە.
٭بۆ یەکەم جار لە کەناڵی مقاوەمەی تەلەگرامەوە ئاماژە بەناوی قاسم الجەبارین کراوە ئەویش لە ۱۷/٩/٢٠٢٠ دەرکەوت، کاتێک کەناڵی سابرین ڕایگەیاند کە گروپێک پاش کەمێکی تر بەرپرسیارێتی هێرشێک ڕادەگەین. دواتر سابرین ئەم گروپە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دوو بەرپرسیارێتی هێرشکردنە سەر کاروانی ئەمریکا لە عێراق نیشاندا.
٭ئەم یەکە سەربازیەی قاسم الجەبارینی نێو حەشدی شەعبی کە پیەوەستە بە موقاوەمەوە تەنانەت پێش ساڵی ۲۰۲۰ هەبووە و محمەد موساوی ناوێک بەڕێوەی دەبردن.
٭ناوی قاسم الجەبارین پەیوەستە بە دەستەواژەیەکی شیعەوە کە ڕابەری شیعە “مەهدی” ئەم دەستەواژەی دەربڕیوە کە وتویەتی ( مەهدی تێکشێنەری ستەمکاران و یارمەتی دەری ستەملێکراوان). ئەم گروپە زۆرجار وشەی “سەرای” دەلکێن بە تەنیشت ناوەکەیانەوە بەم جۆرە “سەرای قاسم جابرین”.
٭هەتاوەکو ئێستا گروپی چەکداری قاسم جەبارین هیچ میدیایەکی ڕەسمی تایبەت بە خۆیان نیەم و هیچ زانیاریەکی تایبەت نابەخشن. هەرچەندە چەند کەناڵێکی تەلەگرامی دروست بووە بەناوی قاسم جەبارین بەڵام هیچیان فەرمی نین. ئەوەی بە زۆری چالاکیەکانی قاسم جەبارین بڵاودەکاتەوە کەناڵی “یەکەی ۱۰۰۰۰” سەر بە کەتیبەی حیزبوڵایە کە لێدوان و بەڵگەنامەی چالاکیەکان بڵاودەکاتەوە.

-زنجیرەی بڕیار
٭بەشێوەیەکی ئاسای لە ژێر فرمانی ئەنجومەنی ڕێخستنی موقاوەمەدان بەناوی (التەنسیقیە).
٭زۆرینەی بەڵگەکان ئەوە دەسلمێنن کە ئەم گروپە لەژێر دەستی “کەتیبەی حیزبوڵا”دان ئەویش بە پاساوی شوێنی هێرشەکان. سەرباری ئەوەش میدیاکەی کەتیبەی حیزبوڵا هەمیشە داتاشین بۆ ئەم گروپە دەکات. کەناڵەکەی کەتیبەی حیزبوڵا هیچ جۆرە هێرشێکی قاسم جەبارین پشتگوێ ناخات و هەمووی پۆست دەکات. لەکاتێکدا ئەم کەناڵەی کەتیبەی حیزبوڵا بەشێکی زۆر لە هێرشەکانی گروپەکانی دیکە پشتگوێ دەخات.

-پەیوەندی و پەیوەستبوون
٭لەژێر فرمانی کەتیبەی حیزبوڵادا بەڕێوەدەبرێن.
٭لینکی سەرەکیان لەگەڵ هەواڵەکانی کەناڵی تەلەگرامی سابرین هەیە، بەڵام بەم دوایە زیاتر چالاکیەکانیان لەگەڵ کەناڵەکەی کەتیبەی حیزبوڵا بەناوی (یەکەی ۱۰۰۰۰) پەخش دەکەن.
٭بەڵگەکان ئەوە دەسەلمێنن کە قاسم جەبارین شوێنگرەوەی گروپی چەکداری ئوسبەت السائیرین. چونکە گروپە چەکدارەکانی ئوسبە السائیرن هێرشیکیان ئەجامدا و وەستان و هێندە پێنەچوو ئەم گروپە دەرکەوتن بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ. لەکاتێکدا هێرشی هەردوو گروپەکە لەیەکتر جیاوازبوون.

-توخمە ژێردەستەکان
٭چەند خانەیەکی بچوکی بۆمب و تەقینەوە سەرشەقام و جادەکانیان هەیە کە بەزۆری لەنێوان دیوانیە و بەغداد چالاکی ئەنجام دەدەن.
٭دەتوانن خانەکانی تەقەمەنی کەتیبەی حیزبوڵاش بەکاربهێنن و کەتیبەی حیزبوڵاش بۆیان دابین دەکات.

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم كلیك لەم نوسینە بكە.

بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم كلیك لەم نوسینە بكە.