سنورمیدیا
لە نوسراوێكی فەرمیدیا كە بۆ هاوسەرۆكان مەكتەبی سیاسی و دەستەی كارگێری حزبەكەی ناردووە، فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیگەرانی خۆی لە دۆخی حزبەكە راگەیاندووە.
ئەسەسەرد داوایكردووە، میدیاكانی یەكێتی لە ململانێی ناوخۆی هاوسەرۆكان بەكار نەهێنرێت، هەروەها هێزی سەربازیش بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان بەكار نەهێنرێت.
ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشكردووە، كە باڵاترین دەسەڵاتی یەكێتی ئەنجومەنی سەركردایەتییە و پێویستە بەزووترینكات كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت و كێشەكان لەوێ یەكلا بكرێتەوە.
