دوای چه‌ند ڕۆژێك بێده‌نگی ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی دیواری بێده‌نگی شكاند و په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه تاڕاده‌یه‌ك توند و هه‌ره‌شه‌ئامێز بوو، دوای په‌یامه‌كه‌ش سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێتی به چه‌كه‌وه چوونه به‌رده‌م ماڵی لاهور له گردی سه‌رچناری شاری سلێمانی. ئه‌وه‌ش به پێشهاتێكی نه‌وعی داده‌نرێت له كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ماوه‌ی 25 رۆژی رابردوودا، به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك ئه‌مه په‌یوه‌ندی به چه‌ند هه‌وڵ و هۆكارێكه‌وه هه‌یه.
ماڵپه‌ری پۆله‌تیك زانیویه‌تی ئاراز شێخ جه‌نگی براگه‌وره‌ی لاهور، چه‌ند رۆژێكه له ئێرانه و هه‌وڵیداوه ئێرانییه‌كان بهێنێته سه‌ر خه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌رووی خانه‌واده‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه له ناو یه‌كێتی لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئاراز شێخ جه‌نگی توانیویه‌تی ئێرانییه‌كان قه‌ناعه‌ت پێبكات قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن و سنورێك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی دابنێن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ ئێرانییه‌كان په‌یامێكی هۆشداریان داوه‌ته یه‌كێتی به‌وه‌ی له‌وه زیاتر دۆخی یه‌كێتی و حزبه‌كه‌یان ئاڵۆز نه‌كه‌ن، ئاگاداریشیان كردوونه‌ته‌وه به‌كارهێنانی هێز له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكات.

پێشبینی ده‌كرێت ماڵی مام جه‌لال دوای په‌یام و فشاره‌كانی ئێران خاوببنه‌وه له داواكاریی جێهێشتنی كوردستان له لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه.
زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و په‌یامه‌ی ئێرانییه‌كان، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سه‌ردانه‌كه‌ی ئاراز شێخ جه‌نگییه‌وه هه‌یه بۆ ئێران.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری پۆله‌تیك بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌مرۆ باسی له‌وه كردووه، كه له لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی یه‌كێتی.

پێشبینی ده‌كرێت ماڵی مام جه‌لال دوای په‌یام و فشاره‌كانی ئێران خاوببنه‌وه له داواكاریی جێهێشتنی كوردستان له لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆش له په‌یامه‌كه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی وتی ئه‌و كوردستان جێناهێڵێت و به‌رگریی له خۆی ده‌كات. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه لاهور شێخ جه‌نگی توانیویه‌تی پشتیوانیه‌كی عێراقیی یان ده‌ره‌كی به‌ده‌ست بهێنێ. به تایبه‌ت كه باس له هاتنه سه‌ر خه‌تی ئه‌مریكییه‌كانیش ده‌كرێت له پرسی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی دژه تیرۆر له ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی.
به گۆرانكارییه‌كانی ئه‌مرۆشدا ده‌رده‌كه‌وێت، له دوای 8ی ته‌موزه‌وه هیچ كات وه‌ك ئێستا لاهور شێخ جه‌نگی پێگه‌ی به‌هێز نه‌بووه و دۆخیشی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، بۆیه په‌یامه‌كه‌شی به یه‌كه‌م هێرشی پێچه‌وانه‌ی داده‌نرێت به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانی.