سنور مديا

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانی ئێران دەکات.


بەپێی زانیاریەکان بریارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتى شاندێک سەردانی ئێران بکات و سەردانەکەش بەمەبەستى بەشداریکردنە لە مەراسیمى سوێندخواردن و دەست بەکاربوونى ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران.

 

ئەندامانى شاندەکەش پێکهاتوون لە سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و کوێستان محەمەد وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى و محەممەد حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان.

بڕیارە سبەینێ سێ شەممە ئیبراهیم رەئیسی، وەکو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە پەرلەمانى وڵاتەکەى سوێندى یاسایی بخوات.