لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت”دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان نابم”.

 

سەركردەیەكی یەكێتی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”بڕیارە لاهور شێخ جەنگی بەبۆنەی یادی جینۆسایدی شەنگالەوە پەیامێك بڵاوبكاتەوەو باسی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتیش دەكات”.

 

وتیشی” لاهور شێخ جەنگی پەیامی بۆ بافڵ تاڵەبانی ناردووە، كە چیتر لە بەرگریدا ناوەستێت و ئیتر دەچێتە دۆخی هێرشبردنەوە”.

لە پەیامەکیدا بۆ بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی وتویەتی” دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان نابێت”.