مەحمود سەنگاوی، سەرپەرشتیاری هێزەکانی حەفتا لەبارەی کێشەکانی یەکێتییەوە ڕایگەیاند، ئەوە کێشەیەکی خێزانییە و پشتیوانی لەو کێشانە ناکەن، دەشڵێت، یەکێتی لەگەل ئەو دۆخانەدا ڕاهاتووە و چارەسەری دەکەن.
مەحمود سەنگاوی لەمیانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی ژمارەیەک شەهیددا لە دەربەندیخان ڕایگەیاند، “یەکێتی لەگەڵ ئەو کێشانەدا ڕاهاتووە و هیچ نییە چارەسەر دەبێت، ئەوە کێشەیەکی ناوخۆییە و ئێمە پشتوانی لێ ناکەین، بەڵکو پشتیوانی لە یەکێتی دەکەین.”
وتیشی، “ئێمە لەنێوان هەردوو هاوسەرۆکدا دەستی خێر دەبین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.”
سەنگاوی ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک دەلێن بەهۆی ئەو دۆخەوە ناچین بۆ دەنگدان، بەڵام پێویستە هەمووان دەنگ بدەن بۆ ئەوەی نوێنەرەکانمان لە بەغدا داوای مافەکانمان بکەن.”