سنورمیدیا
 
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو نەكردووەتەوە و هەر ڕاگەیاندراوێكیان هەبێت، بەفەرمی رایدەگەیەنن،
 
 
لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت”بۆ ئەندام و لایەنگرانی (ی.ن.ك) سەرجەم دەزگا میدییاییەكان و میدیاكاران، ڕۆژانە لێرە و لەوێ بەناوی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەیانامە و لێدوان دەدرێت بۆ كەناڵ و میدیا و سۆشیال میدیا”.
 
دەشڵێت” ئەوانە هیچ پەیوەندییەكیان بە سەركردایەتییەوە نییە. وەك ئەنجومەنی سەركردایەتی هەر ڕاگەیاندراوێكمان هەبێت لە كەناڵە فەرمییەكانی خۆمانەوە بڵاوی ئەكەینەوە”.