وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه رایگه‌یاند، له 10ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شتی عه‌مره ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پێشوازی له 20 هه‌زار عه‌مره‌كار ده‌كرێت.
هیشام سه‌عید، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعودیه ئاشكرای كرد، دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی حه‌جی ئه‌مساڵ، له (10ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) رێگه به گه‌شتی عه‌مره ده‌درێت و پێشوازی له 20 هه‌زار عه‌مره‌كاری ناوخۆی سعودیه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت داواكاری له رێگه‌ی ئه‌پی “اعتمرنا”وه پێشكه‌شبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌شتی عه‌مره‌كارانی ده‌ره‌وه‌ی سوعدیه‌ش بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، كه به پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، گه‌شتكردن تێیدا هه‌ڵنه‌په‌سێردراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعودیه روونیكرده‌وه، زیادكردنی رێژه‌ی عه‌مره‌كارانیش به‌ره به‌ره له داهاتوودا زیاد ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه: “عكاظ”