ماوەی دوو ڕۆژە زنجیرەیەک بومەلەرزە سنوری گەرمیانی گرتووەتەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بیستەم بومەلەرزە ڕوویدا. 

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی  ڕایگەیاند، “کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک سنوری بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر نێوان کەلار – خانەقینی لە گەرمیان ھەژاند.”

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی بوومەلەرزەکان لە پاشنیوەڕۆی دوێنێوە تا ئێستا لەو ناوچەدا گەیشتووەتە ٢٠ بوومەلەرزە.”