ئەمشەو پۆلیسی گەرمیان دەستیان گرتووە بە سەر 12 بارهەڵگردا كە گومانی ئەوەیان لێدەكرێت قاچاخ بن و بۆ خوارووی عێراق رەوانە بكرێن.
 
 
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە سنورمیدیای ڕاگەیاند” ئەمشەو  بازگەیەكی پۆلیسی گەرمیان لە سێڕانی نەوجول- قادر كەرەم – دووز،  دەستیان گرتووە بەسەر 12 بارهەڵگردا كە گومانی ئەوەدەكرێت، باری قاچاخیان پێبووبێت”.
 
 
وتیشی”بەشێكی بارهەڵگرەكان دەرمانیان پێبووە، بەشەكەی دیكەش جگەرە و ویستویانە بەرەو ناوەڕاست و خوارووی عێراق بڕۆن”.
 
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.