وابڕیارە بەم زووانە بافڵ تاڵەبانی، سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات.
میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، بڕیارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەست بە گەڕێکی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان بکات.
ئاماژە بەوەشكراوە” بەم زووانە بافڵ تاڵەبانی، سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە”.
وابڕیارە سبەینێ بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆببێتەوە و پاشان سەردانی لایەنە سیاییەكانی دیكە بكات.